لە سنووری کفری

چوار مامۆستا بۆ خوێندنی تورکمانی لەگوندەوە دەهێنرێنەوە شار

964+
ئەحمەد مستەفا

پەروەدەی کفری بڕیاری دا بە گواستنەوەی چوار مامۆستا لە گوندێکی سنوورەکەیەوە بۆ ئەو قوتابخانانەی بە سیستمی تورکمانی دەخوێنن.

لە جێگەی ئەو مامۆستایانە، چوار مامۆستای دیکە لە ناوشار دەگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانانەی کە مامۆستاکانی لێ دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە تورکمانییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەری گشتیی فێرکردنی تورکمانی لە وەزارەتی پەروەردە و شێرکۆ ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی کفری سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی گەرمیانیان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوی پەروەردەی گەرمیان کە 964 بینوویەتی،  دیدارەکەیان دوو کاتژمێری خایاندووە، کە گفتوگۆ لەسەر کەموکورتی و گرفتەکانی قوتابخانە تورکمانییەکان کراوە.

بڕیاریش دراوە، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی نەبوونی مامۆستا، چوار مامۆستا لە گوندەکانەوە بگوازرێنەوە بۆ ئەو قوتابخانە تورکمانیانە و لە جێی ئەوانیش چوار مامۆستای گرێبەست بەپێی پسپۆڕییەکانیان و بە رەزامەندی وەزارەتی پەروەردە دابنرێن.

پەروەردەی گەرمیان ئەوەی وەک بۆشایی پسپۆڕی قوتابخانە تورکمانییەکان کردووە و دەشڵێت، ئەمە و چەند گرفتێکی تریش باس کران و چارەسەرکران.

دوو بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرانەوە 

دوو بەشی نوێ لە زانکۆی گەرمیان کرانەوە