دایکی هەموو بۆمبەکان بەکاردەهێنێت؟

ترەمپ: چەکی ئەتۆمی دژی ئێران بەکارناهێنم

964+

کاکەلاو عەبدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژی ئێران رەتدەکاتەوە و دەڵێت، “پێویست ناکات بەکاریبهێنین، بەڵام رەنگە دایکی هەموو بۆمبەکان بەکاربهێنین.”

لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دژی ئێران ترەمپ وتی: نەخێر چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنم، پێویست ناکات بەکاریبهێنم.

لەبارەی ئەوەی ئاخۆ دایکی هەموو بۆمبەکان بەکاردەهێنێت، ترەمپ رەتینەکردەوە و وتی: دایکی هەموو بۆمبەکان بۆمبێکی زەبەلاحە، بەڵام ئەتۆمی نییە.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، “جەنگی ئێران بەمزوانە کۆتایی دێت، بەجۆرێک لە جۆرەکان، تەواو دەبێت و نرخی نەوتیش وەک چۆن بەردێک دەکەوێتە خوارەوە ئەویش ئاوا دادەبەزێت.”