له زانکۆكانی سەڵاحەدین و راپه‌ڕین
نازناوی زانستی پڕۆفیسۆری بە 14 مامۆستا بەخشرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ردوو زانكۆى راپه‌ڕین و سه‌ڵاحه‌دین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمى نازناوى زانستى به 14 مامۆستاى ئه‌م زانكۆیانه به‌خشرا و ئه‌مڕۆش له دوو مه‌راسیمی جیاوازدا پله‌به‌رزكردنه‌وه و نازناوه زانستییه‌كه‌یان پێبه‌خشرا.
له زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین هه‌شت مامۆستا و له زانكۆى راپه‌ڕینیش شه‌ش مامۆستا ئه‌م نازناوه‌یان پێدرا.
ئه‌وانه‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین بریتین له پ.د.ئایاد یاسین حسێن له کۆلێژی یاسا، پ.د.هەڤاڵ عه‌بدولجه‌بار له کۆلێژی ئەندازیاری، پ.د.کامه‌ران وه‌لی له کۆلێژی ئاداب، پ.د.مونیب سوبحی له پەروەردەی وەرزش، پ.د.نارین قادر له کۆلێژی زانست، پ.د.تابان که‌مال له کۆلێژی زانست، پ.د.سرود قادر له کۆلێژی زانست و پ.د.لانە سه‌رداریش به‌هه‌مان شێوه له کۆلێژی زانست.
مامۆستاكانى زاتنكۆى راپه‌ڕینیش بریتین له، د. ئه‌حمه‌د مه‌حمود ئه‌حمه‌د لە نازناوی پرۆفیسۆری یاریدەدەر بۆ پرۆفیسۆر، د. شوانە حه‌سه‌ن عه‌لی لە نازناوی مامۆستا بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر، عومه‌ر محه‌مه‌د ساڵح لە نازناوی مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا، شەماڵ محه‌مه‌د وەسمان لە نازناوی مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا، کەیفی ئه‌بوبه‌کر حه‌مه‌د) لە نازناوی مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا و ئاوات حه‌مه‌د عه‌وڵا لە نازناوی مامۆستای یاریدەدەر بۆ مامۆستا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، دوای تەواوكردنی گشت رێكارەكانی لیژنەی بەرزكردنەوەی نازناوی زانستی، مامۆستاكانی هه‌ردوو زانكۆ ئه‌م نازناوه زانستیانه‌یان پێبه‌خشراوه.
زانکۆی سەڵاحەدین بریارێکی بۆ هەڵگرانی نازناوی زانستی "مامۆستای یاریدەدەر" دەرکرد