کۆدی سەعات 04:00

نهێنی دەنگە تۆقێنەرو پەڕەشووت و پێڵاوە گەورەکان و کاتژمێرە شاراوەکە

964+

ژووری هەواڵ

پڕۆگرامە پڕ بینەرەکەی 964 ئەمجارەیان وەڵامی پرسیارەکانی ئێوەیە، نهێنی دەنگە تۆقێنەرو پەڕەشووت و پێڵاوگەورەکان و کاتژمێرە شاراوەکە، هاوکات عەقید سەلام ئەسعەد زانیاری نەبیستراو، نهێنی زۆر سەیر باس دەکات.

بەشێک لە گفتوگۆی ئەمجارە بەراوردێکی ورد بوو دەربارەی بەهێزترین هێزی سەربازی بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت لەنێوان ئیسرائیل و میسڕ و تورکیا  وئێران، وەڵامێکی سەیر و جیاوازی دایەوە و وتی، میسڕ لەڕووی هێزی زەمینیەوە بەهێزترینە، بەڵام ئیسرائیل ئاسمانی بێگومان.

عەقید سەلام ئەسعەد دەربارەی بەهێزترین وڵات کە دەتوانێت لە ئەمریکا بباتەوە لەڕووی هێزی بەرگری ئاسمانییەوە وتی، هیچ وڵاتێک لە ئێستادا نییە، رەنگە چین 15 ساڵی داهاتوو بتوانێت، چونکە ئەمریکا تەکنەلۆژیای زۆر بەهێزە.

جگە لەم باسانە، زانیاری سەیر لەبارەی دابەزینی هێزی پەڕەشوت، یان بۆچی زۆرجار سەعات چوار هێرش دەست پێدەکات، تەکنەلۆژیا چی لە هێرش و تاکتیکە سەربازییەکان گۆڕیوە؟

بینەری تەواوی بەرنامەکە بن

شەڕی میسر و ئیسرائیل حەتمییە.. کامپ دەیڤد کۆتایی هاتووە

شەڕی میسر و ئیسرائیل حەتمییە.. کامپ دەیڤد کۆتایی هاتووە