لە یەک مانگدا نزیکەى 2500 منداڵ لە دهۆک لەدایکبوون
نۆبەرەی نەخۆشخانەکەی بەحرکە کوڕ بوو
یەکەم منداڵ لەوێ لەدایکبوو
میدیازان – فەرمان سادق – دیسکی هەولێر
دوای ئەوەی لە سەنتەری کۆرۆناوە کرایە نەخۆشخانەی ئافرەتان و منداڵان، یەکەم منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایکبوو.
دوای دووساڵ لە پێشوازیکرنی لە تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەنتەری کۆرۆنای ئیماراتی لە بەحرکە، لە نۆی ئەم مانگە بە فەرمی رەگەزەکەی گۆڕدرا بۆ نەخۆشخانەی عەتایای ئیماراتی بۆ چارەسەری ئافرەتان و منداڵان.
“منداڵەی لەدایکبووە، رەگەزی کوڕەو بەشێوەیەکی سروشتی لەدایکبووەو تەندروستی منداڵەکەو دایکی زۆر باشن”
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ میدیازان ناردووە، دەڵێ دوای ئەمڕۆ یەکەم حالەتی لەدایکبوون لە نەخۆشخانەکە تۆمار کرا.
“ئەو منداڵەی لەدایکبووە، رەگەزی کوڕەو بەشێوەیەکی سروشتی لەدایکبووەو تەندروستی منداڵەکەو دایکی زۆر باشن”.