تەقتەق

داوای چۆڵكردنی چه‌ند ماڵێک ده‌كرێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی تەقتەق داوا ده‌كات ئه‌و ماڵانه‌ی نیشته‌جێی سه‌ر شاخی قه‌لانن، ئه‌وێ چۆڵ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن.

شاره‌وانیی ته‌قته‌ق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28.3.2026 له‌ راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێن، “ئاگاداری گشت ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە نیشتەجێی (شاخی قەلان)ـن، بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی کەشوهەوا و دروستبوونی مەترسی جددیی رۆچوونی زەوی لە ناوچەكەدا، داواتان لێ دەکەین بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی خۆتان و خێزانەکانتان، بە شێوەیەکی کاتی لە ماڵەکانتان نەمێننەوە، هه‌روه‌ها تا کاتی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی کەشوهەوا و دڵنیابوونەوە لە نەمانی مەترسی، لەو شوێنانە دوور بکەونەوە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن، ئەم بڕیارە تەنیا لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستنی سەروماڵتانە.

چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه‌، له‌سه‌ر شاخی قه‌لان خۆڵ و به‌رد دێته‌ خواره‌وه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شه‌قام، ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژێره‌وه‌ی خانووه‌كانی سه‌ر شاخه‌كه‌ زیاتر بڕمێ و خانووه‌كانیش زیانیان پێبگات و خوانه‌خواسته‌ بڕوخێن.