باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌و وڵاته واده‌ڵێت
له لیبیا 12 كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان دۆزرانه‌وه و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه عێراق
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
باڵیۆزخانه‌ى عێراق له وڵاتى لیبیا ئاشكراى كرد، كه 12 كۆچبه‌رى دیكه‌ى هه‌رێمی كودستان له‌و وڵاته بدۆزرێنه‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چوونه‌ته ئه‌م وڵاته.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف، به‌رپرسی كاروباری باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا له‌لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12 كۆچبه‌ری دیكه‌ی عێراقی كه دانیشتووى هه‌رێمی كوردستانن دۆزرانه‌وه.
وتیشی “ده‌ستمان به رێكاره‌كانی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی لیبیا كردوه سه‌باره‌ت به سه‌لماندنی ناسنامه‌كانیان وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌یان بۆ عێراق “.
باسی له‌وه‌شكرد، پێشتر باڵیۆزخانه‌ی عێراق له لیبیا ئاماده‌یی خۆی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 41 كۆچبه‌ر راگه‌یاندبوو كه ئێستا له سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی له رۆژهه‌ڵاتی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا راگیراون.