چاپی پێنج هەزار و هەزار دیناری عێراق نیشاندەدات _ وێنە: 964
لە مانگی تەمموزەوە دەستی پێکردووە
وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ئامادەکردنی خەمڵاندنى بودجە
964+
ئەحمەد مستەفا
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق دەڵێ، وەزارەتی دارایی دەستیکردووە بە ئامادەکردنی خەمڵاندن بۆ بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی داهاتوو، دواى تەواو بوونى دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئابووری وەزاری و پاشان دەنێردرێت بۆ پەرلەمان.
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشی وتووە، وەزارەتی دارایی بەرپرسیارە لە ئامادەکردنی خەمڵاندنی بودجە، کە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە دەستی پێکردووە.
خەمڵاندنی سەرەتایی بودجە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی ئابووری وەزاری بۆ گفتوگۆکردن و پێداچوونەوە، پاشان دەخرێنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی پەسەندی بکەن.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمە بەزۆری لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا ئەنجام دەدرێت، وەک ئامادەکارییەک بۆ ڕەوانەکردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەرکردنی پێش دەستپێکردنی ساڵی دارایی نوێ.