کەشەکە تەواو پاییزییە و بارانبارینیش دەستپێدەکات
سبەی کەمێک گەرم دەبێت
کەشەکە تەواو پاییزییە و بارانبارینیش دەستپێدەکات
964+
شۆڕش قادری
کەشەکە تەواو پاییزییە و ئەمڕۆش فێنک دەبێ، بەڵام سبەی کوردستان کەمێک گەرم دەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەکیش باران دەبارێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 11.10.2025 ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت، گەرماکەش بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ چوار پلەی دیکە نزمتر دەبێتەوە.
بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەڵام لە ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو و ئەگەری بارینی نمە باران و بارانی مامناوەند هەیە، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگاری دهۆک دەستپێدەکات و لە درەنگانی شەودا سەنتەری شاری دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێریش دەگرێتەوە، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە کاریگەری ئەو شەپۆلە نامینێت.
سەرەڕای بارینی نمەباران لەو ناوچانە، سبەینێ پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 30 پلەی سیلیزی