"87 لیتر کریستاڵی شلیان پێبووە"
دەزگای ئاسایشی هەرێم/سلێمانی: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەرمان دەستگیرکرد
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی رایگەیاند لە بازگەکانی سنووری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیر کردووە و دەستیان بەسەر 87 لیتر ماددەی هۆشبەردا گرتووە.
لە راگەیاندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی دەڵێت، لە رۆژی 23.10.2026 دوای پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلیک لە یەکێک لە بازگەکانی سنووری سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و لە ئۆتۆمبێلەکەدا 87 لیتر ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ هەڵگرتووە کە بەشێوەی شل کرابووە چوار دەبەوە بۆ ئەوەی بۆ دەرەوەی وڵات بگوازرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 25 لە یاسای ماددەی هۆشبەر و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.