"پشتمان ژان دەکات"
لە باوەشی گەرمی خەوەوە بۆ ناو ژیانی رەنج و کار
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
پەیامنێری 964 لەشیرینی خەو دەڕوا بۆ كرێكاری كاری ئەمجارەی بەرنامەی قورگی شێر كرێكاری سەمونخانەیە كە لەتەنیشت كورەی ئاگر كار دەكەن بەدرەنگانی شەو تا بەرەبەیان.
وەستا شوان سمكۆ عەلی ماوەی 30 ساڵە خەریكی هەویر شێلانە بۆ 964 وتی، خەڵك هەڵدەستێ بەیانیان نان بخوا ئێمە كارمان تەواو كردووە كارەكە زۆر قورس و ناخۆشە كرێكاری سەمونخانە پشتی بەژان دەكەوێت سەقەت دەبێت .
لە ئەلقەی نۆیەمی قورگی شێر پەیامنێری 964 تەنیا توانی شەش هەزار وەربگرێت، چونكە لەكارەكە دەبێت 1400 سەمون دروست بكەی تەنیا بە حەفت هەزار.
پێداچوونەوە: پەری ساڵح