بودجه‌كه‌ى زیادكراوه
له رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه كێشه‌ی كه‌مئاوی سلێمانی بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ چارەسەر دەکەین
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گرێبەستێك بۆ پڕۆژەی ئاوی دوكان – سلێمانی3 واژۆ دەكرێت كه زیاتر 420 ملیۆن دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه و ده‌ڵێت، به‌جێبه‌جێكردنى كێشه‌ی ماوه‌ی 30 ساڵی دیكه لە سلێمانی چارەسەر دەكات.
به‌پێی راگیه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تى شاره‌اونى هه‌رێم، سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاریداوه گوژمەی ئه‌م پڕۆژەیە بۆ 423 ملیۆن و 890 هه‌زار دۆلار زیاد بكات، كه پێشتر 398 ملیۆن و 486 هه‌زار دۆلاره بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 12.10.2025 لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرێبەستی پڕۆژەكه لە نێوان وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و كۆمپانیای جێبەجێكار واژۆ دەكرێت.
زیادكردنی گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بوه و دوای ئه‌وه‌ی له رۆژى 2.9.2025 نووسراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزكراوه‌ته‌وه و بڕیاری زیادكردنی گوژمه‌كه‌ی داوه.