هەمووی لەناوبرا

تۆنێک قەیسی وشککراوی کرم لێدراو و 150 کیلۆ ماسی خراپبوو دەستیان بەسەرداگیرا

964+

شۆڕش قادری

لە رانیە یەک تۆن قەیسی وشککراوی خۆماڵی کرم لێدراو و 150 کیلۆ ماسی خراپبوو، دەستیان بەسەرداگیرا و هەمووی لەناوبرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی رانیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8.10.2025 لیژنە هاوبەشەکانیان پشکنینیان بۆ یەک تۆن قەیسی وشککراوەی خۆماڵی کردووە کە بەهۆی باش کۆگا نەکردنی، بەهای خۆراکی لەدەستدابوو و کرم و گەرا تیایدا چەکەرەی کردبوو.

ئەو یەک تۆن قەیسییە لە بەڕێوەبەرایەتی بازگەکانی ئاسایشی راپەڕین دەستی بەسەرداگیراوە، دواتر تیمی ئاسایشی ئابووری و لێژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی رانیە پشکنینان بۆ کردووە و دوای دڵنیابوونەوە لە خراپبوونی، بڕیاریانداوە هەمووی لەناو ببەن، خاوەنی قەیسییەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی کراوەتەوە.

هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان / بەشی بازگەکانی ڕاپەڕین دەستی بەسەر 150 کیلۆ ماسی لە جۆری (کارب)ـدا گرتووە کە لە کەشێکی باشدا هەڵنەگیراوە و خراپبووە، بۆیە لێژنەکانی قایمقامیەتی رانیە ئەویشیان لەناوبرد و لێپێچینەوەشیان لە خاوەنەکی کرد.

قایقامیەتی رانیە داوا لە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دەکات، بۆ ئەوەی زەرەرمەند نەبن، بەرهەمی خۆراکی بەشێوەی گەرۆک نەفرۆشن، لەکاتی پێویستیشدا لەناو ئۆتۆمبێلەکانیاندا بەفرگر هەبێت بۆ ئەوەی پلەی سیلیزی گونجاو بۆ ئەو بەرهەمانە دابین بکرێت.

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەس...

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا

120 كارتۆن نەستەلە لە رانیە دەستى بەسەرداگیرا

120 كارتۆن نەستەلە لە رانیە دەستى بەسەرداگیرا