دایک و باوکی قوتابی دابینی دەکەن

11 ساڵە قوتابخانەیەکی هەولێر کارگوزاری نییە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ماوەی 11 ساڵە زیاتر لە هەزار قوتابی و ٢٤ پۆل و قوتابخانەیەک لە هەولێر بێ کارگوزارە، ساڵانە ئەنجومەنی دایبابان خۆیان چەند دایک و باوکێک پارە کۆ دەکەنەوە و کارگوزا بۆ قوتابخانە دابین دەکەن.

کارگێڕی قوتابخانەکە بە 964ـی وت، ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە بەردەستمان یان کارگوزاریان نییە، زیاتر لە هەزار قوتابی بە دوو دەوام لە ٢٤ پۆل دەوام دەکەن، ئەنجومەنی دایبابان ساڵانە پارە کۆ دەکەنەوە بۆ دابینکردنی کارگوزار.

لەسەر گرفتی ئەو قوتابخانە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە 964ـی وت، ساڵانێکە دامەزراندن نەماوە لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی پەروەردەش بێبەشە لەدامەزراندن، تەنها لەماوەی رابردوو بەشێوەی گرێبەست یاخود لەجێگەدانان بۆ مامۆستا هەبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەولەویەت بۆ مامۆستایە نەک کارگوزار.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

قوتابخانەکەی سوورە قەڵات هیچ کێشەیەکی نەما

قوتابخانەکەی سوورە قەڵات هیچ کێشەیەکی نەما