"بۆ یەکەمجارە لە کوردستان دەبیندرێت"

باڵندەیەکی “راپتۆری” دەگمەن لە دەڤەری بارزان بینرا و وێنەی تۆمارکراوە

فەرهاد حەسەن

بەتالیۆنی ژینگەپارێزانی بارزان بڵاویکردەوە، باڵندەیەکی دەگمەنی “راپتۆری” یان لە سنوورەکە بینیوە و وێنەکەیان تۆمارکردووە

ئاماژە بەوەکراوە، راپتۆر یاخود (نێچیر) جۆرێکە لەو باڵندەیەی، لە ناوچە گەرمەکانی ئاسیا و ئەفریقا دەبینرێت و بۆ یەکەمینجارە لە کوردستان و عێراق ببینرێت، ئەمەش تۆمارێکی نوێیە بۆ لیستی باڵندەکانی کوردستان و عیراق.

باس لەوەکراوە، زۆرجار بە هەڵە وتراوە کە بینراوە بەڵام دواتر کە وربوونەتەوەی بۆ کراوە ئەوە نەبووە بەڵکو باڵندەی ئوراسیان سپارۆ هاوک بووە چونکە دەڵێت “زۆر لێکچوون لە نێوانیاندا هەیە و بە ئەستەم لەیەکتری جیا دەکرێنەوە تەنیا لە رێگەی چاو و هەندێ جیاوازی بچوکی ترەوە جیادەکرێنەوە”.

ئەم باڵندەیە زۆر خێرا و چالاکە لە دارستانە زۆر چڕەکاندا بە تاکتیکی تایبەتی خۆی راوی زیرەکانە دەکات.

فۆتۆگرافەری دیاری کورد (سابیر دری) کە وێنەکەی تۆمارکردووە دەڵێت “زۆر هەوڵمدا تاوەکو توانیم هەندێ وێنەی لێ تۆماربکەم و سەرەتا منیش هەستم کرد باڵندەی ئوراسیان سپارۆ هاوکە، بەڵام دواتر پاش وردبوونەوەی زیاتر و بە هاوکاری لەگەڵ دکتۆر کۆرۆش ئارارات گەیشتینە ئەنجام کە باڵندەکە شیکرایە و سپارۆهاوک نییە و تۆمارێکی نوێیە.

باڵندەکە ناو  Shikra یە، ناوی زانستییەکەی بریتییە لە Accipiter badius و لە خێزانی باز و هەڵۆیە، قەبارەکەی نزیکەی 26 – 30 سانتیمەترە، باڵەکانی تاوەکو 60 سانتیمەتر درێژدەبنەوە، بەگشتی  10 تاوەکو 15 ساڵ لە سروشتدا دەژیێت و دەمێنێت و لانکەی رەسەنیشی لە ئاسیا بریتییە لە وڵاتانی هیندستان، پاکستان هەندێک وڵاتی دیکە و بەشێک لە ولاتانی ئەفریقا، خواردنی سەرەکی، بریتییە لە باڵندە بچووکەکان و مشک و مار و گەز و حەشرات.