دابەش دەکرێت

سایلۆی هەولێر دەست بە دابەشکردنی قۆناغێکی دیکەی چەکی پارەی گەنمى جوتیاران دەکات

964+

وریا فەتاح

سایلۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان رادەست کردووە و رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەکانیان دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی دانەوێڵەی هەولێر لە ئاگادارییەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو جوتیارانەی زنجیرەی ناویان لە (451) تاکو (625)ـە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان و دواتر پارەکانیان لە بانکی TBI وەربگرن.

رێکارەکان دوو جۆرن:

بەپێی نووسراوێکی بەغدا، ئەو جوتیارانەی کە بڕی گەنمەکانیان (50) تۆن یان کەمتر بووە، دەتوانن سەردان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.
ئەو جوتیارانەی کە زیاتر لە (50) تۆن گەنمیان رادەست کردووە، پێویستە چاوەڕێی دابینکردنی پارە بکەن لە بەغدا و لە کاتی گەیشتنی پارەکە ئاگادار دەکرێنەوە.
مەرجەکانی وەرگرتنی چەک:

پێویستە ئەو کەسە ئامادەبێت کە چەکەکەی بەناو کراوە.
لە ئامادەنەبوونی خاوەنی چەک، دەبێت بریکارنامەی (وەکالە)ی پەسەندکراوی هەمان ساڵی هەبێت.
ئەگەر خاوەنی چەک کۆچی دوایی کردبێت، پێویستە دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی بهێنرێت لەگەڵ بریکارنامەی گشتیی هەموو میراتگران.

سایلۆى سلێمانى بۆ جوتیاران: سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنى...

سایلۆى سلێمانى بۆ جوتیاران: سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە