زۆربه‌ى شوێنه گه‌شتیارییه‌كانى سۆران بێ مۆڵه‌ت كارده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران، شوێنه گه‌شیارییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدانى كاركردن وه‌ربگرن، ئینجا ده‌ستبه‌كار بن، گه‌شتوگوزاری سۆرانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه زۆربه‌ى زۆرى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان خاوه‌نى مۆڵه‌ت نین.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، به تۆڕى964ـى راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به‌و رێكارانه كردووه كه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان مۆڵه‌ت و رێگه‌پێدان وه‌ربگرن و ده‌شڵێت “ئه‌گه‌ر مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرن ناچارین له‌دوا قۆناغدا شوێنه‌كانیان پێدابخه‌ین”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، نزیكه‌ى 400 شوێنى گه‌شتیاری له ته‌واوى سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران هه‌ن، كه پێویسته به مۆڵه‌ته‌وه كار بكه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت “به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌مى ئه‌و شوێنانه مۆڵه‌تیان هه‌یه”.
“پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان 70% خه‌ڵكی خۆمان و 30% خه‌ڵكی بیانی له‌و شوێنه گه‌شتیاریه‌كانیان كارپێبكه‌ن” فه‌یسه‌ڵ سادق واى وت .
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه له ساڵانى رابردوو موڵه‌تى گه‌شتیاری و رێگه‌پێدان له‌و سێكته‌ره وه‌ك پێویست نه‌بووه، زۆربه‌ى زۆرى شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى نافه‌رمی كاریان كردووه.
وتیشی “ته‌واوى شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى سۆرانمان ئاگاداركردۆته‌وه، كه ئه‌گه‌ر پابه‌ندى رێنمایی و رێساكانمان نه‌بن، مۆڵه‌تى كاركردنیان پێ‌نادرێت”.
“پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان 70% خه‌ڵكی خۆمان و 30% خه‌ڵكی بیانی له‌و شوێنه گه‌شتیاریه‌كانیان كارپێبكه‌ن” فه‌یسه‌ڵ سادق واى وت .