نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر.وێنە.سەرۆکایەتی شارەوانی
شارەوانی خۆی دەیكات
نۆژەنکردنەوەی بازاڕی لەنگەی هەولێر دەستیپێکرد
964+
توانا نەقی
بازاڕی لەنگەی هەولێر یەکێکە لە بازاڕە میللییە گەورەکان کە رۆژانە و بە تایبەت رۆژانی هەینی خەڵكێکی زۆر سەردانی دەکەن و پێداویستییەکانیان لەو بازارە دەکڕن، ئێستا دەستکراوە بە نۆژنکردنەوەی بەشێکی.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاویکردەوە، کاری نۆژەنکردنەوەی بازاری لەنگەی هەولێر دەستیپێکرد، کە رێکخستنەوەیەکی سەردەمیانە و مۆدیرن بۆ بازارەکە دەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، تێچووی نۆژەنکردنەوەکە 144 ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆکایەتیی شارەوانی خەرج دەکرێت.
بازاڕی لەنگەی هەولێر دەکەوێتە نێوان شەقامی 40 مەتری و شەقامی 100 مەتری، وەك شارەوانی باسی كردووە، مەبەست لە نۆژەنکردنەوەش رێکخستنەوە و کۆکردنەوەیە بۆ ئەوەی سیمایەکی جوانتری هەبێت لە ناو شاردا.