پۆدکاستی لەشساغی

“هەندێک گرێی شێرپەنجەی مەمک رەق و ناجوڵاوە”

964+

جێگر مەحمود

دکتۆرە نەرمین تەها پسپۆری نەشتەرگەريی گشتی و نەشتەرگەريی مەمک روونیدەکاتەوە، کە هەموو گرێیەک لە مەمکدا بە واتای شێرپەنجە نایەت و زۆربەیان بێ زیانن.
گرێی بێ زیان گۆڕانکاری خانەیی نین کە بڵاوببنەوە و زۆرجار نەرم و جوڵاون، بەڵام گرێی شێرپەنجەیی خانە شێرپەنجەییەکان دەتوانن گەشە بکەن و بڵاوببنەوە و زۆرجار رەق نەجولاو و ناڕێکن

دکتۆرە نەرمین جەخت لەوە دەکاتەوە کە تەمەن هۆکاری بۆماوەیی و شێوازی ژیان و قەڵەوی، کاریگەرییان هەیە لەسەر زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک، هەروەها پیاوانیش بە رێژەی سەدا یەک دووچاری شێرپەنجەی مەمک دەبن، بە تایبەت ئەو یاریزانە لەشجوانییانەی هۆرمۆن بەکاردێنن، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی هاوسەنگی هۆرمۆنی.

جگە لە گرێ، دکتۆرە نەرمین ئاماژە بە گۆڕانکاری تر دەکات لە پێست و گۆی مەمکدا، کە دەتوانن مەترسیدار بن بۆ شێرپەنجە، وەک سووربوونەوە، خوران، قڵیشان، پێستی پرتەقاڵی و کشانەوەی گۆی مەمک، یان دەردانی شلە بە تایبەت خوێناوی لە گۆی مەمکدا

دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە رێگەی پشکنینی خودی مەمک و پشکنینی پزیشکی دەکرێت، دکتۆرە نەرمین باس لەوە دەکات چارەسەرەکەی بە نەشتەرگەریی لابردنی گرێ یان هەموو مەمک چارەسەری کیمیایی و تیشک دەبێت، چارەسەری هۆرمۆنی و بڕیاری نەشتەرگەریش دەدرێت کاتێک گرێیەکە گەورەبێت یان مەترسی بڵاوبوونەوەی هەبێت.

نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە و کوێرەڕژێنەکان و كاریگەری...

نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە و کوێرەڕژێنەکان و كاریگەرییە زیانبەخشەكانی چین؟