وه‌به‌رهێنانى كارئاسانى بۆ ده‌كات
كاره‌كانى پڕۆژه‌ى دروستكردنى ته‌رمیناڵه هاوچه‌رخه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه خێراتر ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌به‌رهێنانى هه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى دروستكردنى ته‌رمیناڵه‌ى كرد كه ماوه‌یه‌كه قسه‌وباسی له‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پڕۆپۆزەڵ و نەخشەو دیزاینی پڕۆژەكه گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
سەرنج و تێبینی و ووردەکارییە ئەندازیاری و هونەرییەکان لەسەر پڕۆژەکە درا بە نوێنەری وەبەرهێنەر و نووسینگەی ئەندازیاری دیزاینەری پڕۆژەکە، بە مەبەستی باشترکردن و دەوڵەمەندکردنی.
داواش لە وەبەرهێنەری پڕۆژەکە کرا کە بە خێرایی کار لەسەر سەرنج و تێبینییەکان بکات، وه‌به‌رهه‌ێنانى شاره‌كه‌ش بەڵێنیدا کە رێکارەکانی پڕۆژەکە بە خێرایی بەڕێوەبچێت و هەموو کارئاسانییەک بکەن بۆئەنجامدانی پڕۆژەکە.
پڕۆژەی تێرمیناڵی هاوچەرخی هەڵەبجە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاكە لە سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری و بازرگانیدا، کە مامەڵەکەی لەلایەن وەبەرهێنەر کۆمپانیای (پەڵک)ەوە پێشکەش كراوه و لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەوە زەوی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە و لە قۆناغی پەسەندکردنی سایتپلاندایە.