هەواڵەکان
بەنزینخانەیەک لە هەولێر كارەساتی نایەوە
ژووری هەواڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر و دەوروبەری، بە دەنگی دوو تەقینەوەیەكی بەهێز خەبەریان بووەوە، كاتێك زانیان ئاگر لە بەنزینخانەی لاپ كەوتەوە، كە لە ناو گەڕەكەكەیە.
بەهۆی ئاگركەوتنە لە بەنزینخانەی لاپ لە گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر، بارهەڵگرێك لە نزیك بەنزینخانە رایگرتووە، بەڵام ئاگری گەیشتێ و ئەویش سووتا.
بەهۆی رووخاندنی پردە کۆنەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی، جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر ئەو رێگایە دروست بووە و ئەگەر زۆر زەروور نیت، بەوێدا مەچۆ، بەڵام ئەمەش كاتییە و بڕیارە پردێكی نوێ لە شوێنەكە دروست بكرێت و ئیتر خەڵك بحەسێتەوە.
دوای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بازاڕی چاپخانەکان گەرم بووە و کاندید هەیە تا ئەم دەقەیە، نیو ملیۆن دۆلاری بۆ ریکلام و بانگەشە خەرج کردووە.