تەقینەوەی بەنزینخانەی هەولێر زیانی بە ماڵەكانی دەوروبەری گەیاندووە
نەجات خۆی و منداڵەكانی لە مەترسی نەجاتیان بوو
964+
عەبدولعەزیز خالند- هەولێر
هاوڵاتییەكی گەڕەكی فەرمانبەرانی هەولێر، شوكری خوا دەكات خۆی و منداڵەكانی لەماڵ نەبوون، ئەگەرنا شتێكیان بەسەردەهات، چونكە تەقینەوەی بەنزینخانەكەی لای ماڵیان، شووشەی پەنجەرەكانی ماڵەكەی هەموو شكاندووە و زیانی زۆری بە ماڵەكەی گەیاندووە.
هەڤاڵ نەجات، خاوەن ماڵەكەی و كاسبكارە، بۆ 964ی گێڕایەوە، كە 20 خولەك دوای ئەوەی لە ماڵ دەرچوون، بەنزینخانەكە گڕی گرتووە و تەقینەوەیەكی بەهێزیش روویداوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر و لەسەر جووتسایدی زەیتونە ئاگرێکی گەورە لە بەنزیخانەی لاپ کەوتەوە و 10 تیمی بەرگریی شارستانی خەریك بوون تا كۆنتڕۆڵیان كرد.
جگە لە سووتانی بەنزینخانەكە و دوو بارهەڵگر و تاكسییەك، شەش كارمەندیش بریندار بوون، ئەمە جگە لەوەی زیانی زۆر بە ماڵەكانی دەوروبەری بەنزینخانەكە كەوتووە.
هەڤاڵ نەجات گێڕایەوە هاوسەرەكەی تازیەی هەبووە و شەو لە ماڵ نەبووە، منداڵەكانیشی 20 خولەك پێش تەقینەوەكە گەیاندووەتە ماڵی ئەو خزمەتی پرسەكەی لێ بووە.
ئەو شوكری خوا دەكات لەوێ نەبوون، ئەگەرنا دوورنەبوو شتێك بەسەر خۆی و منداڵەكانی بێت.
ماڵەكەی هەڤاڵ هەمووی شووشەی پەنجەرەكانیەتی و زۆر شتیان شكاوە، دەشڵێت، هێشتا دیار نییە چی دەكرێ و قەرەبوو دەكرێنەوە یان نا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
لە ئاگری بەنزینخانەکەی هەولێر دوو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێک سووتاون
بەنزینخانە
هەواڵێک دێ و دەچێ
وەزارەتی نەوت دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە؛ پێدانی بەنزین سنوودار نەکراوە
"25 بەنزینخانە گەڕاوم دەستم نەکەوتووە"
کەمی غاز هەرای ناوەتەوە؛ بەم نیوەشەوە سەرەیەکی دوورودرێژ گیراوە
لیترى تا 75 دینار
لە گەرمیان نرخى بەنزین گرانبوو
هاوڵاتیان گلەییان کرد و 964 بەدواداچوونی کرد
حەوت بەنزینخانە لەسەر گرانکردنی غاز لە سلێمانی سزادران
"ئەزمە دروست مەکەن و کێشەمان نییە"