بەھۆی وشکە ساڵیەوە
دەریاچەی ئامرلی بەتەواوی وشک بووە و ئاسەواری ئاوی تێدا نەماوە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
بەهۆی وشکەساڵیەوە دەریاچەی ئامرلی بە تەواوی وشکی کردووە و قایمقامی قەزاکەش داوای بەهاناوە چوون دەکات.
مەیسەم نوری قایممقامی قەزای ئامرلی بە 964ـی وت، داوامان ئاراستەی حکومەتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی رێگە چارەیەک بدۆزنەوە و دەستێوەردانی بەپەلە بکەن لەوەی کە رێگەچارەیەک بۆ خەڵکی ناوچەکە دابنرێت، چونکە ھیچ کاتێک ھاوشێوەی ئەمساڵ دەریاچەکە وشک نەبووە.
وتیشی، ئەوە وایکردووەکە دەیان گوندی سنوورەکە روبەڕووی وشکەساڵی ببنەوە و گوندەکانیان چۆڵ بکەن و بەشێک لەگوندەکان ھانایان بردووەتە بەر بیری ئیرتیوازی.
قایمقام ئاماژەی بەوەشکرد، وشکە ساڵێکە تەنھا قەیرانی ژینگەی دروست نەکردووە، بەڵکو قەیرانی کارەساتباری ئابوریشی دروستکردووە، چونکە سەرجەم پلانە کشتوکاڵیەکان کە بۆ وەرزی زستان دانرابوو ھەڵوەشاوەتەوە و ھیچ سەرچاوەیەکی ئاو نییە زەویەکانیانی پێ ئاو بدەن، وشکە ساڵیەکە بەجۆرێکە کەماوەی 100ساڵە وشکەساڵی لەم جۆرە روینەداوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی