پشکی کەرکوک 15 هەزار پارچەیە
ئیدارەی کەرکوک بۆ دابەشکردن چاوی لە زەوییەکانی تۆپزاوەیە
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئەم بەیانییە دانیشتووانی گوندی تۆپزاوەی کەرکوک، دژی خستەنێو ماستەرپلانی زەویەکانیان گردبوونەوە، ئەوان دەڵێن، ترسەکە لەوەدایە لە ئەگەری جێبەجێکردنی ئەم ماستەرپلانە، زەوی جوتیارانی کورد لەلایەن حکومەتەوە دەکرێتە زەوی نیشتەجێبوون.
ئەوکات، حکومەت دەسەڵاتی ئەوەی هەیە دابەشی بکات بەسەر فەرمانبەر یان هاوڵاتیاندا، پشکی کەرکوک 15 هەزار پارچە زەوییە.
ئیدارەی کەرکوک پلانی وایە، رەگەزی ژمارەیەک زەوی کشتوکاڵی بۆ نیشتەجێ بوون بگۆڕدرێ، پارێزگاری کەرکوک دەیەوێت بڕیاری عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق جێبەجێ بکات، کە ئەوەش دابەشکردنی زەویە بەسەر هاوڵاتیان و فەرمانبەران.
ئەو زەویەی که لە کەرکوک دابەش دەکرێت، زیاتر لە 1000 دۆنمی زەوی دەکەوێتە گوندی تۆپزاوە لە کاتێکدا ئەو زەویانە کێشەی مادەی 140 لەسەرە تاوەکو ئێستا یەکلای نەکراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا