هەواڵەکان

دانیشتووانی کەڵەکن لە کۆمپانیایەک تووڕەن


ژووری هەواڵ

بەهۆی جێبەجێکردنی بەشێک لە پڕۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی، دانیشتووانی گەڕەکی کەڵەکن هاواریان لێ هەڵساوە و دەڵێن، ژیانیان لێ تاڵ بووە.

کۆستەرە رەقم سوور و کۆنەکانی کەرکوک لەبەردەم هەڕەشەى دەستبەسەرداگرتندان و چیدی رێگەیان پێنادرێت بە ئارەزووی خۆیان نەفەر بگوازانەوە.

نۆرەگرتنى فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ وەرگرتنى موچە کۆتایى نایەت و ئەمڕۆش هاوشێوەى مانگەکانى پێشوو، دەیان خانەنشین و پیاوى ریشسپى و دنیادیدە کە ساڵانێکى زۆرە خزمەت دەکەن، هەر لە بەیانی زووەوە چوونە بەردەم بانکەکان.

“ژیانم پڕ لە رەنج و نامورادی، بەهەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی”، ئەمە دەردەڵی دایکێکى دنیادیدەیە کە نەخۆشى و پیرى بڕستى لێ بڕیوە و لە خانەی بەساڵاچووانی سلێمانی ململانێ لەگەڵ ژیان دەکات.