ڤاڵا پڕۆژەی تازەی هەیە

“دایکم تەنیا گۆرانی بۆ باوکم دەڵێت”

964+

دەشتی عارف – هەولێر

موزیک بۆ ڤاڵا سەردار ژیانە و پیرۆزباییش لە خۆی دەکات و دەڵێت، پەلە ناکەم و دەمەوێت کارە هونەریەکانم پێرفێکت بێت.

ماوەیەکی زۆر نییە دەرکەوتووە، بەڵام پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ لە یەکێک لە کەناڵەکانەوە دەرگای بۆ ڤاڵا واڵاكرد تا زیاتر دەنگی بچێتە ناو خەڵکەوە، لە رۆژی جیهانی میوزیکدا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964  وتی، “پڕۆژەی نوێم بەدەستەوەیە، بەڵام پەلە ناکەم، چونکە ستایلی کارەکانی من وایە و دەبێت پێرفێکت بێت”.

ڤاڵا باسی لە خێزانەکەی کرد کە بەهەمانشێوە دەنگیان خۆشە، بۆ یەکەمجاریش نهێنیەکی ئاشکرا کرد و وتی، “دایکم دەنگی زۆر خۆشە بەڵام تەنیا گۆرانی بۆ بابم دەڵێت”.

پێداچوونەوە؛ پەری ساڵح

لە گۆرانی وتنەوە بۆ سینەما و دەبێتە کوڕە ئازاکە

لە گۆرانی وتنەوە بۆ سینەما و دەبێتە کوڕە ئازاکە