لوتکە: هەندێکیان سزادراون

پەنجا پەنابەری عێراقی دیپۆرتی بەغدا کرانەوە و کوردانی ئێزدییان لەگەڵە

964+

ئەحمەد مستەفا

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا، 50 کەسیان لە فڕۆکەخانەی دۆسلدۆرفەوە دیپۆرت کردەوە بۆ عێراق و رۆژی سێشەممە 30.9.2025 لە بەغدا دابەزێندراون، لەو ژمارەیەی دیپۆرت کراونەتەوە، 26 کەسیان تاوانباری سزادراو بوون، هەروەها ژمارەیەک کوردی ئێزدییان لەگەڵە.

کوردە ئێزدییەکان ژمارەیان، حەوت کەسە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 1.10.2025، ماردین حەمید، بەڕێوەبەری راگەیاندن لە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە 964ی وت، 50 هاوڵاتی عإراقی دیپۆرتی بەغدا کرانەوەو کە لەوانە 46 کەسیان دانیشتووی باکوری راین – وێستفالیا بوون، هەروەها 26 کەس لەوان تاوانباری سزادراو بوون.

بەپێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە بێت، لەم دیپۆرتکردنەوەیەدا حەوت هاوڵاتی ئێزیدیش لەگەڵیاندا بوونە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بانگەوازی راگرتنی دیپۆرتکردنەوەکانیان بەهۆی بارودۆخی نالەباری مافی مرۆڤ و بەرپرسیارێتی مرۆیی ئەڵمانیا بەرامبەر بەوان.

ئەو بەڕێوەبەری لوتکە دەڵێ، ئەمەش بەشێکە لە زنجیرەیەک دیپۆرتکردنەوەی دووبارە بۆ عێراق لەمساڵدا، هەروەها ئەڵمانیا سەدان عێراقی راستەوخۆی گەڕاندەوە بۆ بەغدا.

دیپۆرتکردنەوەکە، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 30.9.2025 کراوە، ئەوان لە فڕۆکەخانەی دوسلدۆرفەوە بۆ عێراق دیپۆرتکراونەتەوە، فڕۆکەکە بەرەو بەغدا 46 کەسی هەڵگرتووە، کە پێویست بوو ئەو ویلایەتە بەجێبهێڵن، لەنێویاندا لانیکەم 26 تاوانباری سزادراو هەن، سێ لە دیپۆرتکراوەکان لە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا هاوپێچ کراون، هاوکات کەسێک لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە دیپۆرتکراوەتەوە.

ئەم دیپۆرتکردنەوە حەوت ئێزیدیشی لەخۆگرتووە، ئەوە لە کاتێکدا وەزارەتەکە چەندین جار تیشکی خستۆتە سەر دۆخی ئەوپەڕی مەترسیداری مافەکانی مرۆڤی ئێزیدییەکان و داوای لە حکومەتی فیدراڵی کرد ڕاگرتنی دیپۆرتکردنەوە بسەپێنێت یان چوارچێوەیەکی یاسایی پارێزراو بۆ بەردەوامبوونیان دابین بکات.

بەرێوەبەری راگەیاندن لە دەزگای لوتکە باسی لەوەکرد، ئەم گروپە لە هاوڵاتی ئێزدییەکان لەنێو ئەو گروپانەدا بوون کە زۆرترین زیانی توندوتیژیان بەرکەوتووە لە دەستی داعشدا، ئەوە لە حاڵێکدا ویلایەتی باکووری راین- وێستفالیا لە کۆتایی ساڵی 2023 راگرتنی دەستبەجێی بۆ دیپۆرتکردنەوەی ژنان و کچانی ئێزیدی سەپاند.

ئەمە یەکەم گەشتی دیپۆرتکردنەوە نەبوو لە ئەڵمانیاوە بۆ عێراق لەمساڵدا. لە مانگی تەمموزی ساڵی رابردودا 43 کەس لە لایپزیگەوە دیپۆرتکرانەوە بۆ بەغدا، لە مانگی شوباتدا 47 کەس لە شاری هانۆڤەرەوە بەهەمان شێوە دیپۆرتکرانەوە.

حکومەتی ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەى په‌نابه‌ران به‌ تون...

حکومەتی ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەى په‌نابه‌ران به‌ توندترین رێكار جێبه‌جێ ده‌كات