{"remix_data":[],"remix_entry_point":"challenges","source_tags":[],"origin":"unknown","total_draw_time":0,"total_draw_actions":0,"layers_used":0,"brushes_used":0,"photos_added":0,"total_editor_actions":{},"tools_used":{"remove":1},"is_sticker":false,"edited_since_last_sticker_save":true,"containsFTESticker":false}
وەزارەتی ناوخۆی عێراق:
نرخی دەرهێنانی پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە
964+
کاکەلاو عەبدوڵا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، نرخی دەرهێنانی پاسپۆرتی عێراقی گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و هەر 91 هەزار دینارە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاردراوە نرخی پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردا نەیەت و هەر 91 هەزار دینارە.
ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە کە نرخی دەرهێنانی پاسپۆرت 10 هەزار دیناری چووەتەسەر و لە 91 هەزار دینارەوە و بەرزبووەتەوە بۆ 101 هەزار دینار.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ریاز محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان بە 964ـی وت: بە نوسراو پێمان وتراوە نرخەکەی زیاد بکەین و هۆکارەکەشی دۆلارە