ئه‌لقه‌ی شه‌شه‌م له‌گه‌ڵ دوكتۆر مه‌حمود عوسمان
“هه‌ڵبژاردنی 1992ی كوردستان ته‌زویری زۆری تێدا كرا”
ژووری هه‌واڵ
له درێژه‌ی دیداری 964 له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داری ناودار دوكتۆر مه‌حمود عوسمان، كه ئه‌مشه‌و ئه‌لقه‌ی شه‌شه‌می بڵاوكرایه‌وه، باس له هه‌ڵبژاردنی 1992ی كوردستان ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌گێڕێته‌وه چی به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی رێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان وتووه و هۆشداریی پێداوه كه توركیا ده‌ستگیری ده‌كات.
دیداره تایبه‌ته‌كه‌ی 964 كه رۆژنامه‌وان زانكۆ ئه‌حمه‌د ئه‌نجامی داوه، رووداو و چیرۆكی مێژوویی سه‌رنجڕاكێشی تێدایه و هه‌موو ئه‌و چیرۆک و یاداشتانه‌ش له كتێبێكدا چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه چه‌ند رۆژێكه كه‌وتووه‌ته‌به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی كوردستان بە ناوی “دوکتۆر مەحمود، یادەوەری و تێڕامان”.
دوكتۆر مه‌حمود له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له 1992 ده‌ڵێت، هه‌ر حزبێك له ناوچه‌ی خۆی ته‌زویری كرد، ئاشكراشی كرد ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌ی له ئه‌ڵمانیا هاتبوو، باش نه‌بوو، ده‌سڕایه‌وه.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، نامه‌ی بۆ لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن ناردووه و گومانی خۆی له پاكیی هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه ده‌ربڕیوه.
“شه‌ڕی جه‌لالی و مه‌لایی بوو، حزبه‌كانی تر ده‌وری زۆریان نه‌بوو، كاك مه‌سعود و مام جه‌لالیش ته‌رشیح بوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی، بۆیه ته‌نزویری زۆر كرا، یه‌كه‌م كه‌سیش كه دانی به ته‌زویر دانا، كاك مه‌سعود بوو، كه بروسكه‌ی بۆ هه‌موو باره‌گاكانی خۆیان نارد و ده‌ڵێت ته‌زویری زۆر كراوه و ئێمه دان به ئه‌نجامه‌كاندا نانێین و شه‌رعی نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌لقه‌ی ئه‌مجاره‌دا، دوكتۆر مه‌حمود عوسمان باسی هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌كات بۆ ئاشته‌وایی نێوان پارتی و یه‌كێتی له سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و چۆن نامه‌ی فرانسۆ میترانی سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسایان بردووه بۆ هه‌ردوو حزب.
دوكتۆر مه‌حمود ئاشكراشی ده‌كات، به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری په‌كه‌كه‌ی وتووه، ئیتالیا جێنه‌هێڵێت چونكه ده‌ستگیر ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش باس ده‌كات كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌كرد بۆ ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان.
سیاسه‌تمه‌داری كورد دوكتۆر مه‌حمود عوسمان باسی راكردنی حوسێن كامیل بۆ عه‌ممان و رووداوه‌كانی دواتریش ده‌كات، كه ورده‌كاریی سه‌رنجڕاكێشی تێدایه.
ته‌واوی ئه‌لقه‌ی شه‌شه‌م له‌م لینكه‌دا ببینه: