گوندی ئاکۆیان

پیرە لانکەیەک تەمەنی سەدەیەکە و زیاتر لە 30 کەسی تێدا گەورە کراوە

+964

ئاکام غەفور-سۆران

لانکەیەک (بێشکە) لە گوندی ئاکۆیانی قەزای رواندز نزیکەی سەدەیەک تەمنیەتی، سێ نەوەی و زیاتریشی تێدا گەورە کراوە و ئێستاش جارجارە منداڵی لە ناو دەخەوێندرێت.

مام مستەفا حەمەد، تەمەنی 73 ساڵە لەناو لانکەکە گەورە کراوە، لە پێش خۆی چەند کەسێکی تریش بێشکەکەیان بەکارهێناوە، ئەویش لەگەڵ خوشک و براکانی لە ناوی گەورە کراون، لە دوای خۆی 15 منداڵی خۆی و چەند نەوەیەکی لەناوی حەوێندراونەتەوە.

ئەو پیاوە بە تەمەنە بۆ 964 دەڵێت، لانکەکە بۆ ئێمە موقەدەسە، بنەماڵەکەمان هەموو لە ناو ئەو لانکەدا گەورە کراون، لە دوای ئەوەی ژنم هێنا، دایکم لانکەکەی پێشکەشی خێزانی من کرد، 12 کوڕ و سێ کچی لەناو گەورە کراوە، نەوەکانیشم لەناوی گەورە کراون”.

دەشڵێت، رەنگە ئێستا کەس بەمە رازی نەبێت و کەس داوای نەکات، بەڵام بۆ ئێمە زۆر خۆشەویست و تایبەتە، دەمانەوێت تا ئێمە ماوین لانکەکەش بمێنێت، لەدوای خۆشم منداڵەکانم پارێزگاری لێ بکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

پایسکلێکی تەمەن زیاتر لە 60 ساڵان لە مۆزەخانەی پەروەردە...

پایسکلێکی تەمەن زیاتر لە 60 ساڵان لە مۆزەخانەی پەروەردەی هەولێرە