بۆ وه‌رزی 2025 – 2026
ناوتۆماركردنی جوتیاران ده‌ستی پێكرد
964+
ده‌شتی عارف
بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نه‌ینه‌وا ناو تۆمارکردنی جوتیاران بۆ وەرزی 2025 – 2026 دەست پێكرد و داوا ده‌كات جوتیاران بێن و ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن.
مه‌روان حسسێن به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی مه‌خمور به964ـی وت، ساڵانه له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی پایز و پێش چاندن و تۆكردن له لایه‌ن پارێزگای نه‌ینه‌وا داوامان لێده‌كرێت پرۆسه‌یی ناونوسین و خۆ تۆماركردنی جوتیاران بكه‌ین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان و دواتر وه‌رگرتنی گه‌نمه‌كانیان بۆ ئه‌مساڵیش بۆ وه‌رزی 2025 – 2026 ناوتۆماركرد ده‌ستی پێكردووه و تاوه‌كو 9.10.2025 به‌رده‌وام ده‌بێت.
600 هه‌زار دۆنم زه‌وی ئاویی له سنووری قه‌زایی مه‌خمور هه‌یه و نزیكه‌ی 5 هه‌زار جوتیار له سنووره‌كه هه‌ن، بۆ ئه‌مساڵیش ناوتۆماركردن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی مه‌خمور ده‌بێت و پێویسته جوتیار له‌گه‌ڵ خۆی ئه‌م پێداویستیانه ببات:
1ـ داواکاری
2-بەڵێننامە
3ـ فۆڕمی زانیاری
4ـ وێنەیەک لە گرێبەستی کشتوکاڵی یاخود وێنەیەکی نوێی تۆماری زەوی ئەگەر موڵک بێت.
5ـ کۆپیەکی مۆڵەتی بیر
6- کۆپی کارتی نیشتمانی+کارتی زانیاری پێویستە کەسەکە خۆی ئامادەبێت بۆ پەنجەمۆری بەڵێننامە.
7ـ پشکنینی زەوی تایبەت بەجوتیار کەوا زەویەکەی ئامادەبێت بۆ تۆوکردن.
8 ـ هێنانی بریکارنامە ( وکالە ) ئەگەر جوتیار خۆی زەویەکە تۆ‌و نەکات.
9- دوا مۆڵەت بۆ ناو تۆمارکردن رۆژی یەک شەممەیە رێکەوتی 9/10/2025.
پێداچوونەوە: توانا نەقی