درا بە دادگا

بە بڕیارى وەزیرى تەندروستى دەرمانخانەیەک لە سۆران داخرا

وریا فەتاح

لەسەر بوونى دەرمانى بێ ستیکەر و قاچاخ، بە بڕیارى وەزیرى تەندروستى دەرمانخانەیەکى سۆران داخرا و درا بە دادگا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بڵاوى کردەوە، دوای سەردانکردنی لیژنەکانی پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی بۆ دەرمانخانەی سروشتی سۆران، دەرکەوت کە دەرمانی ساختە و بێ ستیکەر و دەرمانی قاچاخ بە هاولاتیان دەفرۆشێت.

وەک باسکراوە، دوای پێشکەشکردنی راپۆرتی لیژنەکە بە وەزیری تەندروستی، بڕیاریى داخستنى دەرمانخانەکەى داوە.

هەر ئەوەشنا، دۆسیەیەکى یاسایى لە دادگاى لێکۆڵینەوەى سۆران، بۆ دەرمانخانەکە کراوەتەوە.