بەشێک لە حاجیانی کوردستان بە ئاڵای کوردستانەوە لە بەرامبەر کێوی ئوحد - وێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عەمرە
مانگى 10 تیروپشکە
پرۆسەى ناونوسینى حاجیان کۆتایى هات
964+
وریا فەتاح
پڕۆسەى ناونوسینى حاجیان بۆ وەرزى حەجى 2026 کۆتایى هات و پڕۆسەى وردبینى دەستیپێکرد و لە کۆتایى مانگى 10ـى ئەمساڵ تیروپشک بۆ حەجیان بەڕێوە دەچێت.
وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بڵاوى کردەوە، شەوی رابردوو، پڕۆسەی ناونوسینی حاجیان کۆتایی ھات، دوای درێژکردنەوەی بۆ ماوەی شەش رۆژ، ئێستا قۆناغی پڕۆسەی وردبینی دەستی پێکردووە.
دەشڵێت: ھەموو ھەوڵەکان بۆئەوەیە لەکۆتایی مانگی 10ـی ئەمساڵ، تیروپشکی حاجیان بۆ حەجی ساڵی داھاتوو 2026 بەڕێوەبچێت.