ئیدارەی گەرمیان

کارکردن لە رێگاکانی گردە گۆزینە و شێخ لەنگەر و کۆس بەردەوامە 

964+

توانا نەقی

چاکردن و قیرکردنەوەی رێگاکانی شارەدێی گردەگۆزینە و  شێخ لەنگەر و ناحیەی کۆکس کە دەکەونە سەر یەک هێڵ لەلایەن رێگاوبانی گەرمیانەوە بەردەوامە و بەشیکی کارەکانی تەواو بووە.

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە، بە درێژایی شەش کیلۆمەتر ئەو رێگایە لە گردە گۆزینە بۆ کۆکس کە شێخ لەنگەریش دەکەوێتە نێوانیان نۆژەندەکرێتەوە و لە ئێستا 30% کارەکانی تەواو بووە.

ئاماژەبەوەشکراوە، تێچووی پرۆژەکە پێکاهاتووە لە بڕی 571 ملیۆن و 500 هەزار دینار  و لەلایەن کۆمپانیای دەرسیم جێبەجێ دەکرێت.

ئەم پرۆژەیەی ئیدارەی گەرمیان لەلایەن رێگاوبانی گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت و هەر خۆیشیان دەڵێن بەردەوام دەبن لە نۆژەنکردنەوەی سەرجەم رێگاکانی سنوورەکە.