وتەبێژ روونکردنەوەی هەیە

وەزارەتی پەروەردە تەنسیبێک قبوڵ ناکات پسپۆڕییەکەی سەربازیی بێت

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی پەروەردە دەیەوێ بە رای گشتی بڵێ، ئەو نوسراوەی کردوویانە بۆ بە تەسیب گواستنەوەی فەرمانبەری وەزارەتەکان، کە هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسن وەزارەتە ئەمنی و سەربازییەکان ناگرێتەوە و روویان لە وەزارەتە مەدەنییەکانە.

نووسراوی ژمارە (18970) لە 26.8.2025 لە وەزارەتی پەروەردە بۆ گشت وەزارەتەکان کراوە، ئەگەر فەرمانبەرێک وەزارەتەکەی رەزامەندبوو کە فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو بوون، دەتوانن تەنسیب بن بۆ وەزارەتی پەروەردە.

وەزارەتەکە دەیەوێ، ئەو بەرچاوروونییە بە ژمارەیەک لە فەرمانبەران و رۆژنامەنوسان پرسیار دەکەن ئایا وەزارەتی پەروەردە داوای کردوە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی و ئاداب و زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب بێنە وەزارەتی پەروەردە.

ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە

ژمارەیەک لە فەرمانبەران و ڕۆژنامەنوسان پرسیار دەکەن ئایا وەزارەتی پەروەردە داوای کردوە کە هەڵگرانی بەکالۆریۆسی پەروەردەیی و ئاداب و زانستەکان و پسپۆڕییە نزیکەکانی هاوشێوە لە میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە بە تەنسیب بێنە وەزارەتی پەروەردە ؟ بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی ڕووندەکەینەوە داواکاری ئێمە بە نووسراوی ژمارە ( ١٨٩٧٠) لە ڕێککەوتی ٢٦ ی ٨ ی ٢٠٢٥ ئەوەبووە کە وەزارەتە (مەدەنییەکان) ، ئەگەر وەزارەتەکەی ڕەزامەند بوو کە فەرمانبەری هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسی پەروەردە و زانست و ئاداب لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو ئارەزوومەند بوون دەتوانن تەنسیب بن بۆ وەزارەتی پەروەردە ، ئەو داواکارییەی وەزارەتمان تەنها وەزارەتە مەدەنیەکان دەگرێتەوە نەک وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوە هاوشێوەکانیان .

سامان سیوەیلی
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە
٢٥ ی ئەیلوولی ٢٠٢٥