سێ رۆژ
سلێمانى باوەش بۆ دیدارى کوردناسى دەکاتەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
سبەینێ پێنجشەممە، یەکەمین دیدارى کوردناسى لە زانکۆى ئەمریکی لە سلێمانى بەڕێوە دەچێت و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت کە تێیدا چەندین شارەزاى کوردناسى ناوخۆیى و دەرەکى بەشدارى دەکەن و قسەیان دەبێت.
شێنێ محەمەد، بەڕێوەبەرى دیدارەکە بە 964ـى وت،”بەبەشدارى میوانى ناوخۆیى و بیانى، شارەزایانى کوردناس لە ناوخۆ و دەرەوە، دیدارەکە بۆ ماوەى سێ رۆژ بەڕێوە دەچێت”.
لە دیدارەکەدا چەندین پانێڵى گرنگ و پێشەنگاى جیاواز لە ناوەوە و دەرەوەى زانکۆى ئەمریکى بەڕێوە دەچێت و رۆژانە لە کاتژمێر 9:30 تا 5:00ـى ئێوارە، بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح