خانمە هونەرمەندێکی هەولێر دڵی پڕە
“گڕی نایەکسانی لەم وڵاتە وای لێکردم بەرهەمی 28 ساڵم لەگۆڕنا”
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
هونەرمەند تارا عەبدولڕەحمان وەک ناڕەزایەتییەک، چەندین کاسێت و کاری هونەری خۆی ژێر خاک کرد و دەڵێت، لەم وڵاتە رێز لە هونەر و هونەرمەند ناگیرێت.
تارا عەبدولڕەحمان لە هەولێر دادەنیشی و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “گڕی ناعەدالەتی و نایەکسانی لەم وڵاتە وای لێکردم کە بەرهەمی 28 ساڵم لەگۆڕنا”.
“مێژوویەکی باشمان بۆ وڵاتەکەمان و بۆ منداڵەکانمان داهێنا و من پێشەنگ بووم لە دۆبلاژ و شانۆ و سینەما، بەڵام وەک پێویست رێزم لێ نەگیراوە، بەڵێن و قەولی زۆر گەورەیان پێدام و هیچیان نەهاتنەدی”، تارا عەبدولڕەحمان وای وت.
بەقوڕگی پڕ گریانەوە دەشڵێت، “وتم با تا خۆم لەژیاندا ماوم، ئەرشیفە جوانەکەم ژێر گڵ بکەم و هەرگیزیش ناگەڕێمەوە سەر کاری هونەری”.
تارا عەبدولرحمان لەسالی 1998 دەستی بەكاری میدیایی كردووە، لە ساڵی 1991ـەوە چووەتە ناو دنیای هونەر و بەشداری چەندین دراما و شانۆ و فیلمی کردووە کە دیارترینیان ئاغای مەرەزەیە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری