لە سنووری قەرەداغ
هاوکاری برا بۆ دوو قوتابخانەی دوورە دەست
964
دیلان محەمەد جەزا
گروپێکی شاخەوانی هاوکاری قوتابیان دەکەن و پێداویستی قوتابخانەیان بۆ منداڵانی دوو گوندی دوورە دەست دابین کرد.
ئالان شێخ ئەنوەر سەرۆکی گروپی شاخەوانی شەهید حەسیب بە 964ـی وت، گروپەکەیان هەستاوە بەدابینکردنی پێداویستیەکانی پەروگە بۆ قوتابخانەی دوورە دەست، هەریەکە لە گوندەکانی لەبەڵخەی سەرو و بەڵخەی خوارقوی سەربە قەزای قەرەداغ بوون.
باسی لەوەکرد، مەبەست لەم هەنگاوە هاوکاری کردنی خێزانەکانی ئەو ناوچەیە بووە، بەهۆی بارودۆخی ئەمرۆی ژیان ناتوانن وەک پێویست پێداویستیەکانی قوتابیەکانیان دابین بکەن.
پێداویستییەکان پێکهاتوون لە جانتا و دەفتەر و قەلام وکەلوپەلی پەڕاوگە دڵی مندالانی ئەو دوو گوندەی پێخۆشکرا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی