ئارى حەمە سەعید
“رەخنەکانم بۆ ئەوەیە خەڵک بیر بکاتەوە”
+964
ژووری هەواڵ
ئەمجارە لە نۆکۆمێنت بەرنامەکە هەڵەبجەییانە بوو، چونکە هەم چاوانى پێشکەشکار و هەم ئارى ئەکتەر و دەرهێنەر هەڵەبجەین، بۆیە پێکەوە لە نۆکۆمێنت بە زمانێکى نزیک لەیەکترى قسەیان کرد.
رەخنەکانم بۆ ئەوەیە خەڵک بیر بکاتەوە
ئارى حەمە سەعید ئەکتەر و دەرهێنەر، بە ڤیدیۆ رەخنەییەکانى ناسراوە، یەکێک لە قسە سەرنجڕاکێشەکانیشى ئەوەیە کە دەڵێت،” ئیتر بۆ پێشەوە لە پشتەوە جێگا نەماوە”.
ئارى لە نۆکۆمێنت راشکاوانە وەڵامى پرسیارەکانى چاوانى دایە و وتى،” رەخنەکانم بۆ ئەوەیە خەڵک بیربکاتەوە، هەستیش دەکەم جێگاى خۆیان گرتووە”.
“بۆ پێشەوە، لە پشتەوە جێگا نەماوە”، ئارى لەبارە ئەو رستەیەوە دەڵێت: کاتى خۆى لەسەردەمى شۆڕش کە نامەیەک دەخوێندرایەوە، هەمووان دەیانوت بۆ پێشەوە، ئیتر بەو پێیە هەموومان لە دواوەین دەبێت هەمووان بۆ پێشەوە بچین، بەڵام تائێستاش هەر دەڵێین بۆ پێشەوە کەچى هەر لە دواوەین”.
باسى لەوەشکرد، هەرکاتێک ڤیدیۆیەک دەکات بەو شێوەیە نییە کە بە رەوانبێژى دەردەکەوێت، بەڵکو بەر لەوە دەنوسێت و دواتر پاکنوسى دەکات و ڤیدیۆکە دەکات، بۆ ئەوەشى بە تەواوەتى دەربکەوێت و کەس بریندار نەکات زۆر جار بڕینى تێدەکەوێت”.
چاوان زۆر پرسیار و گفتوگۆ لەگەڵ ئارى حەمە سەعید دەکات، ئەویش زۆر بە راشکاوانە وەڵامى دەداتەوە، بۆیە باشترە خۆتان گوێى لێبگرن و سەرنجەکانیان و وەڵامى پرسیارەکان بزانن.