لە جۆری 60 ملم بوون

لە سەیدسادق 17 گولـلە هاون تەقێنرانەوە

شۆڕش قادری

لە گوندی وێڵاشـی سەربە قەزای سەیدسادق 17 گولـلە هاوەن دۆزرانەوە و لەلایەن تیمەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین تەقێنرانەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای گشتی کاروباری مین، ئاسایشی شارۆچکەی سەیدسادق پەیوەندی بە ژمارە (182)ـی دەزگای گشتی کاروباری مینەوە کردووو و ئاگاداریان کردوونەتەوە لە هەبوونی چەند پاشماوەیەکی جەنگی لەگوندی وێڵاش.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 21.9.2025 تیمی تەقاندنەوەی  (EOD)ـی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، چوونەتە شوێنەکە و پاشماوە جەنگییەکانیان تەقاندووەتەوە و لەناویانبردوون.

پاشماوە جەنگییەکان پێکهاتبوون لە 17 گولـلە هاون لە جۆری 60 ملم.