پێیان ئەوت دایکی ئەنفالکراوان

دوای ژیانێکی پڕ لە ئازار و خۆڕاگری “دایکە سەوڵە” کۆچی دوایی کرد

ئەحمەد مستەفا

دایکی ئەنفالکراوان و رزگاربووی زیندانەکانی نوگرەسەلمان و دبز، سەوڵە ئەحمەد محەمەد، دوێنێ شەممە 31.10.2026 کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆ لە گۆڕستانی سیدە لە گەرمیان بەخاک دەسپێردرێ.

ئەو لە ساڵی 1937 لە گوندی فەقێ مستەفا لەدایکبووە و لە ماوەی ژیانیدا روبەڕووی ئازار و کارەساتێکی زۆر بووەتەوە.

لە شاڵاوی ئەنفالدا، لەگەڵ 7 ئەندامی خێزانەکەی دەستگیرکراون و رەوانەی زیندانی نوگرەسەلمان کراوە.

بە گوێرەی سۆراغی 964 لە کەسە نزیکەکانی و یاداشتی کتێبەکانی ئەنفال، کاتێک بەڕێوەبەری زیندان پێشنیازی ئازادکردنی تەنهایی کردووە، ئەو رەتیکردووەتەوە و بۆ ماوەی 8 مانگ لەگەڵ خێزانەکەی لە زیندان ماوەتەوە، بۆ ئەوەی بە تەنیا جێیان نەهێڵێت.

لە رووداوەکانی ئەنفالدا، 3 منداڵی ئەنفال کراون و کچێکی دیکەشی لە گوندی کانی عوبێد بەهۆی بۆردومانی ئاسمانییەوە شەهید بووە.

ئەو دوای رزگاربوون، تەنیا لەگەڵ دوو منداڵی ماوەتەوە و بە هەوڵی خۆی ژیانی خێزانەکەی بەڕێوە بردووە.

کۆچی دوایی ئەم دایکە، کۆتایی بە ژیانێک هێنا کە بە یادەوەریی منداڵە لەدەستچووەکانی و ئازارەکانی ئەنفال تێپەڕیوە و ناوی وەک یەکێک لە ژنانی رزگاربووی ئەو کارەساتە لە مێژووی کورددا دەمێنێتەوە.