"مەترسییەکی گەورەی مرۆیی و ئەمنی"يه
عێراق له رێگهى كۆنفڕانسێكی نێودهوڵهتییهوه کار بۆ داخستنی كامپی هۆل دهکات
964+
فهرهاد حهسهن
عێراق له رێگهى بهستنى كۆنفڕانسێكی نێودهوڵهتییهوه دهیهوێت بهشێوهیهكى یهكجارى كامپى هۆل له سوریا دابخات.
ئەمرۆ یەکشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە 26.9.2025 لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە کەمپی هۆل لە سوریا رێکدەخات، کە سەرۆک کۆماری عێراق سەرپەرشتیی وەفدی وڵاتەکەی دەکات.
بهپێی راگهیهندراوهكه، ئیڤان فایق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، وتویهتى ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکە فشارخستنە سەر وڵاتانە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان لە کەمپەکە، کە بە “مەترسییەکی گەورەی مرۆیی و ئەمنی” دادەنرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ داخستنی یەکجارەکیی کەمپەکە و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکە.
وەزیری کۆچ و کۆچبەران سەرۆکایەتی ئەو لیژنە دەکات کە بە لیژنەیەکی تایبەتمەند بۆ شیاندنەوە و تێکەڵکردنەوەی گەڕاوەکان پێکدەهێنرێت و ژمارەیەک شارەزای یاسایی و پسپۆر لەخۆ دەگرێت.