لە هەولێریش هاتنە دەنگ
مامۆستایانی گرێبەست گردبوونەوە و داوای بەهەمیشەیی بوون دەکەن
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
مامۆستایانی گرێبەست لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردبوونەوە و داوایی بەهەمیشەیی بوون دەکەن و نوێنەرەکەیان دەڵێت، تاوەکو ئێستا 600 یاداشتنامەمان داوەتە حکومەت و بێ وەڵام بووە .
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بۆ 964 وتی، ”ئێمە بۆ پاڵپشتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەستی شارەکانی دیکە لێرە کۆبووینەتەوە و داوای مافی 86 هەزار فەرمانبەر دەکەین.
وتیشی، ماوەی 12 ساڵە ئێمە کێشەی بەهەمیشەیی بوونمان هەیە و زیاتر لە 600 یاداشتنامەمان داوەتە حكومەت دەمانەوێت پیش دەستپێكردنی دەوامی قوتابخانە مافەكانمان دەستەبەر بكرێت، 15 ساڵ وانەبێژ بووین 15 ساڵیش گرێبەست بین تەمەنمان دەگاتە تەمەنی خانەنشینی و هەرگیز کاتی وانەبێژی داوامان نەکردووە ببینە گرێبەست بەڵکو داوای بەهەمیشەییبوونمان کردووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر