داهاتەكەی بۆ منداڵانی غەززەیە
ژن و پیاوێک لە سلێمانییەوە ئەزبەریدیان هێناوە بۆ كەلار
964+
میلاد جەلال
باخان عوسمان ژنە كاسبكارێكی سلێمانییە و لە فێستیڤاڵی كەلار ئەزبەریدی هێناوە، ئەو لەگەڵ هاوسەرەكەی كاردەكەن و ئاشكراشی دەكات، بەشێكی داهاتەكەی دەبەخشنە منداڵانی شاری غەززەی فەڵەستین.
پەیامنێری 964 لە كەلار، ئەمشەو هەینی 19.9.2025 لە فێستیڤاڵەكەی كەلار باخانی دواند و ئەویش وتی. “ئەزبەریدەكەمان بە میوەی فرێش دروست دەكەین، داواكاریی زۆرە و بە پێی تەمەنەكانیش دەگۆڕێت”.
“ئەزبەریدەكەمان خواستنی زۆرە و بەتەمەنەكان داوای بە هەنجیرەكە دەكەن، گەنجانیش داوای فستق و هەنار و شیر مۆزەكە، منداڵانیش داوای كۆلا دەكەن”، باخان عوسمان وای وت.
هەروەها دەڵێت، هاوسەرەكەی زۆر یارمەتی دەدات و ئەگەر پاڵپشتیی ئەو نەبێت، ناتوانێت بە تەنیا كارەكە بكات.
باخان دەڵێت، بڕیاریانداوە بەشێكی داهاتەكەی ئەمجارەیان بە منداڵانی غەززە ببەخشن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا