لە نەمامگەی پارکی سامی عەبدولرەحمان 

112 هەزار نەمام ئامادەن بۆ باخچەکانی هەولێر 

964+

توانا نەقی

نەمامگەی نمونەیی پارکی سامی عەبدولڕەحمان دەیان هەزار نەمامی ئامادەکردووە و رۆژانە لە بەخچەکان دەچێندرێن.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەم نەمامگەیە لە ناوخۆی پارکی سامی عەبدولڕەحمان، رۆژانە کاری تێدا دەکرێت و بە بەردەوامی بەرهەمی دار و درەخت دەڕوێنرێت و پاشان ئامادە دەکرێت بۆ بەشەکانی باخچەو دارستان بەمەبەستی چاندنیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئێستا زیاتر لە 112 هەزار نەمام ئامادە کراوە و رۆژانە لە باخچەکانی ناو پاڕک دەچێندرێن، بەجۆرێک 80 هەزار لە گوڵی جۆراوجۆر و 32 هەزار داری دیکەی  هەمەجۆر.

هەموو ئەو درەختانەش بەشێوەی تاقیگەیی لەلایەن ستافی نەمامگەکەوە لێکۆڵینەوە و چاودێری دەکرێن، زۆرجاریش خوێندکارانی کشتوکاڵی لەم نەمامگەیە  فێرکاری لەسەر درەختەکان دەکەن و دیراسەی بەرهەمەکانی چاندنی رووەکەکان دەکەن، شارەوانی وادەڵێت.

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد

هەڵمەتی چاندنی دار ماڵ بە ماڵ دەستی پێکرد