نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 95 دۆلاری تێپەڕاند
دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران
نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 95 دۆلاری تێپەڕاند
شۆڕش قادری
دوای دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئێران بۆ سەر بەرژەوندییەکانی یەکتر، نرخی نەوت بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک 95 دۆلاری تێپەڕاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە 2.9.2026 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 33 سەنت دیاریکراوە و نرخەکەی بەراورد بە شەوی رابردوو بەڕێژەی 0.72٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساس بە 90 دۆلار و 56 سەنت مامەڵە دەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 0.38٪ بەرزبووەتەوە.
ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو ئەمریکا هێرشی کردە چەند بەندەرێک لە باشووری ئێران و سوپای پاسدارانیش لە وەڵامدا هێرشی کردەسەر پێگەکانی ئەمریکا لە ئوردن و چەند وڵاتێک، هەرێمی کوردستانیش بێ بەش نەبوو لەو هێرشانە و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ئاسمانی هەولێری پایتەخت بیستران.