نرخى هەر یەکێکیان 10 تا 12 دەفتەرە

دوو بازە بەنرخەکە برانە باخچەى ئاژەڵان

964+

دەشتى عارف- هەولێر

دوو باڵندەى جۆرى باز کە بەپێى قسەى خاوەنەکانیان نرخى هەریەکێکیان دەگاتە 100 بۆ120 هەزار دۆلار، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر دەستیان بەسەرداگیرا، بەڕێوەبەرى ژینگەى هەولێریش دەڵێت: تا چارەسەرێکیان بۆ دەدۆزرێتەوە بردوماننەتە باخچەى ئاژەڵان.

دڵشاد حسێن هیرانى، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر بە 964ـى وت،”دوێنێ چوارشەممە، لەلایەن فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێرەوە ئاگادارکراینەوە کە دوو باڵندە لە جۆرى باز، بەشێوەى نایاسایى لە دەرەوەى وڵاتەوە هێنراونەتە هەرێمى کوردستان”.

وەک باسى دەکات، تیمەکانیان سەردانى فڕۆکەخانەى هەولێریان کردووە و ئەو دوو باڵندەیان وەرگرتووە.

روونیشى کردەوە، ئەو باڵندانە بەنرخن و نرخى هەریەکێکیان بە بەپێى قسەى خاوەنەکانیان دەگاتە نزیکەى 100 بۆ 120 هەزار دۆلار (10 بۆ 12) دەفتەر دۆلار.

وەک باسى دەکات، لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆ ئەوەى چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئایا دەگەڕێندرێنەوە بۆ ئیمارات یان لە سروشتى کوردستان ئازاد دەکرێن.

بەوتەى دڵشاد هیرانى، ئەوکەسانەى بازەکانیان هێناوە دەستگیرنەکراون، بەڵام هێنانى بازەکان بەشێوەى نایاسایى بووە بۆیە دەستیان بەسەرداگیراوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دوو باڵندەى جۆرى

دوو باڵندەى جۆرى "باز" لە فڕۆکەخانەى نیودەوڵەتى هەولێر دەستیان بەسەرداگیرا