هێلیکۆپتەری عێراقی پردێ بۆردومان دەکات و سێ چەکداری داعش کوژران

964+

کاروان ساڵحی- کەرکوک

هێزەکانی سوپای عێراق سەرجەم دەروازە و رێگەکانی هاتنەژوورەوە و دەرچوونیان بۆ ناحیەی پردێ داخست و لەلایەن هێلیکۆپتەری سەربازییشەوە ناوچەکە سێجار بۆردومان کرا.

سەرچاوەیەک لە ناحیەی پردێوە بە 964ی راگەیاند، سنووری ناحیەکە لەلایەن هێلیکۆپتەری عێراقییەوە سێجار بۆردومان کراوە، و لە ئەنجامدا سێ چەکداری داعش کوژراون و کەسێکی دیکەش کە چەکدارەکانی دەگواستەوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە.

بەپێی دیمەنە ڤیدیۆییەکان کە هاوڵاتیان ناردوویانە، لە ئێستادا هێشتا رووبەڕووبوونەوە و پێکدادان لە ناوچەکەدا بەردەوامە و لە هەموو لایەکەوە دەستڕێژی گولە و تەقە دەکرێت و فیشەک بەسەر ماڵاندا دەبارێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح