لە سنووری کەرکوک 

فڕۆکەی F16 مۆڵگەیەکی داعشی خاپوور کرد 

توانا نەقی

لەلایەن هێزی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق فڕۆکەی F16ـەوە مۆڵگەیەکی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە سنووری کەرکوک بۆردوومان کرا و بە تەواوی خاپور کراوە.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکە لە دۆڵی شای بووە لە سنووری کەرکوک و بەتەواوی ئەو حەشارگەیە کراوە بە خۆڵەمێش  و ئەوەی تیایدا بووە کژراوە، بەلام ئاماژەی بە ژمارەی کوژراوەکان نەکراوە.

لە ئۆپەرسیۆنەکەدا بەڕێوەبارەیتی هەواڵگری سەربازی و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزی ئاسمانی عێراق بۆ سەر ئەو مۆڵگەیە ئەنجام دراوە.