عەبدول لەتیف ئەحمەد، مامۆستاى زانکۆ و رێبەرى سەلەفییەکانى کوردستان
تانەى لێدەدەن
پارێزەرانى دکتۆر عەبدولـلەتیف سەلەفى: بڕیارەکەى وەزیرى خوێندنى باڵا نایاساییە
964+
وریا فەتاح
وادیار دکتۆر عەبدولـلەتیف ئەحمەد لە بڕیارەکەى وەزایەتى خوێندنى باڵا ناڕازییە و لە رێگەى تیمى پارێزەرانییەوە، روونکردنەوەیەکى بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: ئەو لیژنە لێکۆڵینەوەیەی لەسەری پێکهێنراوە، پێشێلکاری یاسایی زۆریان بەرامبەر بەم کەیسە کردووە.
تیمى پارێزەرانى د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد، وێڕاى ئەوەى بڕیارەکە بە نایاسایى دەزانن، جەختیش دەکەنەوە کە تانە لەم بڕیارە دەدەن.
جەختیشکراوەتەوە کە هەرگیز دان نانێن بەو “تۆمەتەى بۆى دروستکراوە”.
ئەوەش لە کاتێکدایە،ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا، بڕیارى لەسەر کەیسى عەبدول لەتیف سەلەفى داو بڕیاریدا بە دورخستنەوەى لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکان.
بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى خوێندنى باڵا کە واژۆى د، ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵاى لەسەرە، تێێدا هاتووە، کە بڕیاریانداوە بە دورخستنەوەى د. عەبدول لەتیف ئەحمەد، لە کۆلێجى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى.